قائیمقامییه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكه خۆشكراوه‌كانی ناو ترشیاتدا ده‌گرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ی كۆگای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (700) كیلۆگرام هه‌ڵوژه، چواله، سیر و به‌رسیله‌ی خۆشكراودا ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی كۆگای قائیمقامیه‌تی سلیمانی ئاماژه‌ی بەوەکردووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئه‌و خۆراكانه‌دا گرتووه كه له‌ناو ترشیاتدا به‌كارده‌هێنرێت و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێن.
ڕاشیگەیاند، بڕی خۆراكه خراپبووه‌كان (710) كیلۆگرامه و (540) كیلۆگرامی له هه‌ڵوژه، چواله و به‌رسیله‌ی خۆشكراو پێكهاتوه، هه‌روه‌ها (170) كیلۆگرام سیر كه‌به‌هۆی به‌سه‌ر چونی ماوه‌ی به‌كارهێنان و ژه‌نگهێنانی ده‌فره‌كه‌یه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ڕاپۆرتی لیژنه‌ی كۆگای قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی خۆراكه‌كان، پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ خاوه‌ن كۆگاكه كراوه و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردن، روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.