شارێکی ژاپۆن، دانیشتوانەکەی ناچار دەکات پێبکەنن



بەپێی یاسایەک، حکومەتی خۆجێی لە ویلایەتی یاماگاتای ژاپۆن، هەموو 8ی مانگێکی وەک “ڕۆژی پێکەنین” دیاری کردووە، کە یاساکە لەلایەن ئەندامانی پارتی لیبراڵ دیموکراتی پاریزگارەوە پێشنیار کراوە و پەسەند کراوە.

 

یاسایەکی نوێ، داوا لە هاووڵاتیان و دانیشتوانی ویلایەتی یاماگاتا دەکات، لانیکەم ڕۆژانە جارێک پێبکەنن بۆ ئەوەی تەندروستی جەستەیی و دەروونی خۆیان بەرەوپێش ببەن.

 

لەسەر بنەمای توێژینەوەیەک کە زانکۆیەکی ناوخۆیی ئەنجامیانداوە و دەرکەوتووە کە پێکەنینی بەردەوام لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمبکاتەوە، حکومەتی خۆجێی لە ویلایەتی یاماگاتای ژاپۆن ئەو یاسا نوێیەی دەرکردووە.

 

یاساکە داوا لە کۆمپانیاکان و ناوەندەکان و شوێنی کارەکان دەکات کە “کەشێکی کارکردنی پڕ لە پێکەنین پەرەپێبدەن” و 8ی هەموو مانگێک کە بە “ڕۆژی پێکەنین” دیاری کراوە وەک خۆی لەبەرچاوبگرن.

 

ئۆپۆزسیۆن لە ژاپۆن ڕەخنەیان لە یاساکە گرت و ڕایانگەیاند؛ ئەم هەنگاوە “مافە  سەرەتاییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات، بەو پێیەی”پێکەنین یان پێنەکەنین مافێک لە مافەسەرەتاییەکانی خودی مرۆڤ خۆیەتی نەک ناچار بکرێت.”

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكه‌ خۆشكراوه‌كانی ناو ترشیاتدا دەگیرێت
پێشت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكه‌ خۆشكراوه‌كانی ناو ترشیاتدا دەگیرێت
بزانە لە وڵاتان، نرخی 1.5 لیتر ئاو بە چەندە؟
دواتر بزانە لە وڵاتان، نرخی 1.5 لیتر ئاو بە چەندە؟
پەیوەندیدار