بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەم کردەیەکی تیرۆریستی بوو



بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند لە کاتی چوونی بۆ دەوام ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوەتەوە و ڕووداوەکەشی بە “کردەیەکی تیرۆریستی” وەسفکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی لە گەرمیان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی ڕووداوی سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی ڕایگەیاند، نزیکەی کاتژمیر 9:30 بەیانی کاتێک ویستم بچم بۆ دەوام ئۆتۆمبێلەکەم تەقییەوە و گڕی گرت.

وتیشی: “پێش ئەوەی ئاگرەکەمان پێ بگات لەگەڵ شۆفێر و ئەو پێشمەرگەیەی لە گەڵمان بوو دابەزین و ڕزگارمان بوو”.

بەرپرسەکەی پارتی ڕاشیگەیاند، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە لە دوورەوە چاودێری کراوە و ڕووداوەکەش کردەوەیەکی تیرۆریسستی بووە، چونکە لەگەڵ جووڵاندنی ئۆتۆمبێلەکەیدا، تەقینەوەکە ڕوویداوە.

تا ئێستا لایەنە ئەمنییەکانی گەرمیان بە فەرمی ئەو زانیارییانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەکەن.

بزانە لە وڵاتان، نرخی 1.5 لیتر ئاو بە چەندە؟
پێشت بزانە لە وڵاتان، نرخی 1.5 لیتر ئاو بە چەندە؟
لە چین، باخچەکانی ساوایان دەکرێنە خانەی بەساڵاچووان
دواتر لە چین، باخچەکانی ساوایان دەکرێنە خانەی بەساڵاچووان
پەیوەندیدار