كاره‌بای چه‌ند شه‌قامێكی سلێمانی ده‌كرێته‌ به‌رده‌وام



لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ چەند شەقامێکی سلێمانی دەگەیەنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له ‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیمان و لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له‌ (105) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له ‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژه‌كه‌ چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت و بریتییه‌ له‌ دانانی كویسك له قڕگە بۆ ڕووناکی له‌سه‌ر فیده‌ری (128)ی به‌رده‌وام، گه‌یاندنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ شه‌قامه‌كانی میتران، مامۆستایان و ئیسکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پڕۆژەکە دەکەوێتە سنووری هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (105.529.200) سەد و پێنج ملیۆن و پێنج سەدو بیست و نۆ هەزار و دووسه‌د دینار.

ڕاشیگەیاند، پڕۆژەکەش له‌لایه‌ن كۆمپانیای مزگێنی جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی 185 ڕۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

هەوڵی تیرۆرکردن، هاوسۆزی بۆ ترەمپ دەوروژێنێت
پێشت هەوڵی تیرۆرکردن، هاوسۆزی بۆ ترەمپ دەوروژێنێت
دوای سێ ڕۆژ تەرمی مامۆستاکەی دەربەندیخان دۆزرایەوە
دواتر دوای سێ ڕۆژ تەرمی مامۆستاکەی دەربەندیخان دۆزرایەوە
پەیوەندیدار