شوێنی زەوی فەرمانبەران و نرخی تاپۆكردنی دیاریكرا



 

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە رێكارە یاسایی و هونەرییەكان و پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و دەشڵێت: بۆ یەك مەتر بڕی 5 هەزار دینار لە فەرمانبەر وەردەگیرێت.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەو شوێنانەی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دیاریكراون بریتین لە (تاسڵوجە، سۆتكە و تانجەرۆ) كە رێكارەكان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێكراوە و پێگەكانی نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی تاوەكو ڕێكارەكانی تەواو بكرێن.

ڕاشیگەیاند، لە سنووری شارەوانی سلێمانی 15 بۆ 17 هەزار دۆنم زەوی تەرخانكراوە بۆ جیاكردنەوەی بۆ زەوی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە پاڵ رێكارە یاسایی و هونەرییەكان دەستكراوە بە پڕكردنەوەی فۆڕم لەلایەن فەرمانبەرانی شارەوانییەوە، كە نزیكەی 1800 فۆڕم پڕكراوەتەوە.

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئاشكراشی كرد، “لە بەرامبەر پێدانی یەك مەتر زەوی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت، كە نرخێكی ڕەمزییە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی، 200 مەتر بە هەر فەرمانبەرێك دەدرێت، كە خزمەتی لە 8 ساڵ بەرەو سەرەوەبێت و پێشتر سوودمەند نەبووبێت و ئەگەر هەردوو هاوسەر فەرمانبەر بوون ئەوەیان خزمەتی زیاترە فۆڕم پڕدەكاتەوە و خزمەتی هەردوو هاوسەرەكە كۆدەكرێتەوە و بە خاڵ هەژمار دەكرێت.

 

لیستی ناوی دامەزراوان بە گرێبەست بڵاوكرایەوە
پێشت لیستی ناوی دامەزراوان بە گرێبەست بڵاوكرایەوە
ڕۆژ و كاتەكانی چلەی هاوین چۆن هەژمار كراون؟
دواتر ڕۆژ و كاتەكانی چلەی هاوین چۆن هەژمار كراون؟
پەیوەندیدار