ڕۆژ و كاتەكانی چلەی هاوین چۆن هەژمار كراون؟



شارەزایەكی بواری فەلەكی و كەشناسی زانیاری لەسەر ڕۆژ و كاتەكانی چلەی هاوین باسدەكات لەڕووی پێشینان و زانستی فەلەكیشەوە.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری فەلەكی و کەشناسی ڕۆژ و کاتەکانی چلەی هاوینی شیکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، لە21ی حوزەیران بۆ16ی تەمموز 26 ڕۆژی هاوینە، واتا لە ڕۆژی 17ی تەمموزەوە بۆ 25ی ئاب دەبێتە 40 ڕۆژی هاوین “چلە”.

ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، 26ی ئاب تاوەكو 20ی ئەیلول کۆتایی هاوینە بەوتەی پێشینان لەگەڵ ئەوەشدا بەکاتی فەلەکی 22ی ئەیلول هاوین کۆتایی دێت و 23ی ئەیلول پاییزە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، 17ی تەمموز چلەی هاوین دەست پێ دەکات بۆ 25ی ئاب، لەبەرئەوەی پێشینان وا دەڵێن، بەڵام ئەگەر بە یاسای فەلەکی باسی بکەین 18ی تەمموز چلە دەست پێ دەکات بۆ 26ی ئاب کۆتایی دێت.

شوێنی زەوی فەرمانبەران و نرخی تاپۆكردنی دیاریكرا
پێت شوێنی زەوی فەرمانبەران و نرخی تاپۆكردنی دیاریكرا
سامسۆنگ لەئاهەنگێکدا خستنەبازاڕی زنجیرەی نوێی چەماوەی گالاکسی Z لە شاری هەولێر راگەیاند
دوات سامسۆنگ لەئاهەنگێکدا خستنەبازاڕی زنجیرەی نوێی چەماوەی گالاکسی Z لە شاری هەولێر راگەیاند
پەیوەنیدر