لە هەرێم 12 هەزار دەرچووی زانكۆ دادەمەزرێنرێن



ناوی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان، كە ژمارەیان زیاتر لە 12 هەزار كەسە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی هەرێم كرا بە مەبەستی دامەزراندنیان.

لە نوسراوێكدا كە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەڵامی نوسراوی ژمارە (3047)ـی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە رۆژی (2024/5/22) داوەتەوە، تیایدا هاتووە؛ بەمەبەستی دابین كرنی پلەی وەزیفی و تەرخانكردنی دارایی، ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومیەکانی لە نێوان ساڵانی (2017 تا 2023)ـتان بۆ دەنێرین.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لیستی ناوی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومەییەكانی هەرێمی كوردستان لە (12) هەزار و (286) خوێندكار پێكهاتون و لەسەر (CD) ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كراوە.

بەپێی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵای عێراق، بڕیارە سێ‌ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بە چەند قۆناغێك دابمەزرێنرێن.

سامسۆنگ لەئاهەنگێکدا خستنەبازاڕی زنجیرەی نوێی چەماوەی گالاکسی Z لە شاری هەولێر راگەیاند
پێشت سامسۆنگ لەئاهەنگێکدا خستنەبازاڕی زنجیرەی نوێی چەماوەی گالاکسی Z لە شاری هەولێر راگەیاند
فەرمانبەران كەیسێكی دیكە دژی حكومەتی هەرێم دەبەنە بەغدا
دواتر فەرمانبەران كەیسێكی دیكە دژی حكومەتی هەرێم دەبەنە بەغدا
پەیوەندیدار