فەرمانبەران كەیسێكی دیكە دژی حكومەتی هەرێم دەبەنە بەغدا



فەرمانبەرانی گرێبەست دواین وادە بۆ حكومەتی هەرێم دیاری دەكەن تاوەكو بكرێنە هەمیشەیی و ڕایدەگەیەنن، گەورەترین خۆپیشاندان لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدەن.

دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی نیەتی حکومەت بە پێی داواکاری ئێمە نییە و دەڵێت: ئێمە هەموو جۆرە قوربانییەکمان دا.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆک وەزیران تیمێکی راسپارد لە ماوەی ١٥ رۆژ کاری جدی بکەن لەسەر دامەزراندنی گرێبەستەکان ئەو تیمە تەنانەت ئامادەنین زانیاری و گفتوگۆشمان لەگەڵ بکەن بە بیانوی جیاواز.

ئاشكراشی كردووە، بڕیارماندا تا ١/٨/٢٠٢٤ چاوەڕوانی حکومەت بین ئەگەر تا ئەو ئەو ڕێکەوتە بڕیارێکی جدی لە بارەی گرێبەستەکانەوە نەدرێت بە ناچاری خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری هەموو شار و شارۆچکەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدەین و هەنگاوی دواترمان بردنی ئەم کەیسەیە بەرەو بەغدا.

بەیاننامەیەک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ ڕای گشتی
پاش چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی دامەزراندن کە مافێکی سەرەتایی خۆمانە بە بیانوی جیاواز حکومەت بە جدی کار لەسەر ئەم کەیسە ناکات ، ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەبەر بارودوخ هاوکاربوین و بەردەوام بوین لەسەر خزمەتکردن لە دام و دەزگاکانی حکومەت ، بەڵام پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی نیەتی حکومەت بە پێی داواکاری ئێمە نییە خۆشبەختانە جەنابی سەرۆک وەزیران تیمێکی راسپارد لە ماوەی ١٥ رۆژ کاری جدی بکەن لەسەر دامەزراندنی گرێبەستەکان ئەو تیمە تەنانەت ئامادەنین زانیاری و گفتوگۆشمان لەگەڵ بکەن بە بیانوی جیاواز ، ئێمە هەموو جۆرە قوربانییەکمان دا لە ماوەی چەندین ساڵ فەرمانبەری دوور بووین لە مۆڵەتی نەخۆشی ، بێ مۆڵەتی دایکایەتی بە نیو مووچە بێ تعدیل کردنی بڕوانامە بێ دەست خۆشی و سەرمووچە و بێ هەموو ئیمتیازێک بەردەوام بوین ئێستا پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی ئومێدمان بەوە هەبوو بارودۆخ گونجاوە و وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بارگرانی نییە بۆ حکومەت
بۆیە بڕیارماندا تا ١/٨/٢٠٢٤ چاوەڕوانی حکومەت بین ئەگەر تا ئەو ئەو ڕێکەوتە بڕیارێکی جدی لە بارەی گرێبەستەکانەوە نەدرێت بە ناچاری خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری هەموو شار و شارۆچکەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدەین و هەنگاوی دواترمان بردنی ئەم کەیسەیە بەرەو بەغدا ..
تێبینی// فەرمانبەری گرێبەست هەیە ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ خزمەتی هەیە.

دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی
گرێبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤/٧/٢٠٢٤

لە هەرێم 12 هەزار دەرچووی زانكۆ دادەمەزرێنرێن
پێشت لە هەرێم 12 هەزار دەرچووی زانكۆ دادەمەزرێنرێن
ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی بڕیاری بۆ دامەزراندن دەركرد
دواتر ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی بڕیاری بۆ دامەزراندن دەركرد
پەیوەندیدار