ئیدارەی دارایی لەنێوان عێراق و هەرێم یەکدەخرێت



وەزارەتی دارایی لەگەڵ لیژنەی یەکخستنی ئیدارەی دارایی لەنێوان هەرێم و عێراق کۆبووەوە.

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/١٤، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ دکتۆر هەیسەم حەسەنی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەی دارایی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کۆبۆوە.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری لە نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کراو وەزیری دارایی ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکانی بۆ سەرخستنی کارەکانی لیژنەکەو یەکخستنی ڕێکارە دارایی و ژمێریاریەکان دوپات کردەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە تا کۆتایی ئەم مانگە کارەکانی لیژنەی یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی تەواو بکەن.

بڕیاریشە چەندین خولی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ فەرمانبەرانی ژمێریاری تایبەت بە یەکخستنی ئیدارەدانی دارایی و ژمێریاری بکرێتەوە.

ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی بڕیاری بۆ دامەزراندن دەركرد
پێشت ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی بڕیاری بۆ دامەزراندن دەركرد
پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران دەستی پێکرد
دواتر پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران دەستی پێکرد
پەیوەندیدار