پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران دەستی پێکرد



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2024-2025) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2024/7/15) تاکوو (2024/8/31) بەردەوام دەبێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتەکە ئاماژە بەوەدەکات، بە مەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن، لە ڕێگەی لینکێکەوە دەتوانن دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر خوێندکار و قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت، وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لە ڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

تێبینى:

١/ قوتابى و خوێندکار لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لە ڕێگەى کورتەنامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتىی زانکۆکان بکات، بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک.

٢/ ئەگەر قوتابی (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو، یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستمى گواستنەوە و دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجام دەدات.

٣/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

٤/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە، خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن.

ئیدارەی دارایی لەنێوان عێراق و هەرێم یەکدەخرێت
پێشت ئیدارەی دارایی لەنێوان عێراق و هەرێم یەکدەخرێت
163 ماڵ زەوی وەک قەرەبوو وەردەگرنەوە
دواتر 163 ماڵ زەوی وەک قەرەبوو وەردەگرنەوە
پەیوەندیدار