ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی فیدڕاڵی بڕیاریدا بە دامەزراندنی ژمارەیەك دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك.
ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كە واژۆیان لەسەر دامەزراندنی بەشێكی دیكەی دەرچووان كردووە و لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لیستی ناوەكانیان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لیستی یەكەمیان 66 كەس لەخۆدەگرێت، كە بەپێی یاسای ماری 67ی ساڵی 2017 لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ناونیشانی یاریدەدەری ئامار دامەزراون و لیستی دووەمیان (305) كەس لەخۆدەگرێت، كە بەپێی هەردوو یاسای ژمارە (59 و 67)ی ساڵی 2017 دامەزراون پسپۆڕییە جیاوازەكان لەسەر میلاكی فەرمانگە تایبەتمەندەكان.
جەختیشی كردۆتەوە، پڕۆسەی دامەزراندن و دابەشكردنی دەرچووان بەردەوام دەبێت.