سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان واژۆ لەسەر فەرمانی پلەبەرزكردنەوەی ژمارەیەك ئەفسەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن دەكات.
بەپێی فەرمانێك، كە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، بڕیار دراوە بە پلەبەرزكردنەوەی 365 ئەفسەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە میلاكی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن.
بەپێی فەرمانەكە، لە خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ساڵانی 2020 و 2021 و 2022دا بوون و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەكەوە پلەبەرزكردنەوەیان بۆ هەژمار دەكرێت.
لای خۆشیەوە، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بە ئاماژەدان بە فەرمانەكەی سەرۆك وەزیران، بڕیاری پلەبەرزكردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی داوە.