ئومێد خۆشناو: له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌وه‌ گرفتی ئاو  به‌ یه‌كجاره‌كی بنبڕ و چاره‌سه‌ر ده‌بن



پارێزگاری هەولێر هەنگاو پرۆژەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەمی ئاو لە هەولێر ئاشکرا دەکات و دەڵێت” رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا ئاوی پاك دەگەیەندرێتە ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ پێویستییان به‌ ئاوه‌”.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پرسی ئاوی ماڵان به‌ڕێوه‌چوو، و ئاماژه‌ به‌و هه‌نگاو و پڕۆژانه‌‌ كرا، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌كاتی دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر درووست ده‌بن.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، چه‌ندین پڕۆژه‌ ده‌ستپێكراوه‌، كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ گرفته‌كانی كه‌مئاوی چاره‌سه‌ر ده‌بن و كه‌‌ بریتیین له‌ لێدانی بیری ئاوی نوێ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ بیره‌كان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵییه‌وه‌ وشكبوون، جیا له‌ دابینكردنی كاره‌با و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی دیكه‌، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتییان.

بڕیاریش درا تاوه‌كو ئه‌و پڕۆژانه‌ ته‌واو ده‌بن، به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له‌ رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورت ئاوی پاك بگه‌یه‌ندرێته‌ هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ پێویستییان به‌ ئاوه‌، و وتیشی له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت ته‌واوی گرفت و ئاڵنگارییه‌كان كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی ئاوی پاك بۆ ماڵان چاره‌سه‌ر ده‌بن و تیمه‌ هونه‌رییه‌كانی‌ پارێزگای هه‌ولێر خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانن.

جه‌ختیشی له‌ رێگریكردن له‌ زێده‌ڕۆییكردن بۆسه‌ر هێڵه‌كانی ئاو كرده‌وه‌، داواشیكرد هاووڵاتییان ده‌ست به‌ ئاوه‌وه‌ بگرن و به‌ گوێره‌ی پێویستییه‌كانیان به‌كاری بهێنن، و هاووڵاتییان ده‌ستكاری قوفڵه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو نه‌كه‌ن، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر به‌ هاوسه‌نگی ئه‌ركی دابه‌شكردنی ئاویان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و ئه‌وان به‌ گوێره‌ی به‌رنامه‌كانیان ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئاشكراشیكرد، له‌ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر گرفتی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی ئاوی پاك چاره‌سه‌ر كراوه‌، ئه‌و شوێنانه‌ش كه‌ ماون، له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیك گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بن.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئاو له‌شاری هه‌ولێر له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م و خوودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌،‌ له‌ ئایینده‌دا له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌وه‌ ئه‌و گرفتانه‌ به‌ یه‌كجاره‌كی بنبڕ و چاره‌سه‌ر ده‌بن.

وتیشی، پێویسته‌ میدیاكان و مامۆستایانی ئایینی هاوكار بن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ئاوی پاك و زێده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌ به‌كارهێنانی.

كاتی گەیشتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لە بەغداوە ڕاگەیەنرا
پێت كاتی گەیشتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لە بەغداوە ڕاگەیەنرا
شەقامێک بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت
دوات شەقامێک بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت
پەیوەنیدر