هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە دەربارەی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی نێوان سلێمانی و چەمچەماڵ دانرابێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو یەکێک لە کەناڵەکان و لەڕێی پەیامنێرێک بابەتێکی پەیوەندیدار بە پرسی دانانی کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ڕێگاوبانی دەرەوەی شار وە بەدیاری کراوی سلێمانی – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بڵاوکراوەتەوە

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا ئەو بابەتە لە قۆناغی جێبەجێ کردندا نییە و هەرکاتێک ئەو پڕۆژەیە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە لەڕێگەی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.

هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، هەر بابەتێک پەیوەندیدار بێت بە کاروباری بەڕێوەبەرایەتیمان یاخود هەر پڕۆژەو بڕیارێکی هاتووچۆیی بە ڕوونی و بە ئاشکرایی لە ڕێی میدیا و پەیج و ماڵپەڕی فەرمی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاوی دەکەینەوە  جگە لەو پێگە فەرمییانەمان هەر هەواڵ و ڕوونکردنەوەیەک لە هەر کەناڵ و سۆشیال میدیایەکی دیکە بڵاوبکرێتەوە هیچ بەهایەکی نییە.

ئەمینداری گشتی پێشمەرگە زانیاری نوێ دەربارەی دوو مووچەکە ئاشکرا دەکات
پێت ئەمینداری گشتی پێشمەرگە زانیاری نوێ دەربارەی دوو مووچەکە ئاشکرا دەکات
قوباد تاڵەبانی: هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان
دوات قوباد تاڵەبانی: هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان
پەیوەنیدر