لە هیندستان ٦٣ کەس بە هەورە بروسکە گیانیان لەدەستدا



لە ئەنجامی دروستبوونی هەورەبروسکە لە ویلایەتەکانی ئوتار پرادێش و بیهار لە هیندستان، ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی هیندستان تایمز، فەرمانگەی کەشناسی هیندستان بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە لە ناوچە جیاوازەکانی بیهار و ١٠ ناوچەی ئوتار پرادێش ژمارەیەکی زۆر هەورەبروسکە ڕوویانداوە.

لە ئەنجامی ئەو هەورەبروسکانەدا لە ئوتار پرادێش لانی کەم ٤٣ کەس و، لە بیهار ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی تەندروستیی وڵاتەکە ئەوەشیان خستەڕوو کە لە ویلایەتی بیهار ٤٠ کەس بەو هۆیەوە برینداربوون.

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پێشت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
ئاسایش ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی پەلامارەکەی قەرەهەنجیر بڵاوکردەوە
دواتر ئاسایش ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی پەلامارەکەی قەرەهەنجیر بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار