ئاسایش ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی پەلامارەکەی قەرەهەنجیر بڵاوکردەوە



دەزگای ئاسایش ڕایگەیاند ئەو دوو تیرۆریستەی پەلامارەکەی قەرەهەنجیریان ئەنجامداوە پێشتر چوار کارمەندی ئاسایش و پۆلیسیان شەهید کردووە و ئەمڕۆ یەکێکیان کوژرا و دووەمیشیان بە برینداری دەستگیرکرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی پەلامارەکەی ئەمڕۆی قەرەهەنجیر بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٧/١٤ کاتژمێر ٨ی بەیانی لە ناحیەی قەرەهەنجیر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیرکرا.

ئەم دوو چەکدارەی گروپی تیرۆریستی داعش بەمەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو ڕووبەڕوبونەوە ڕوویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەرروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد، تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە.

بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوە لە قەرەهەنجیر  کارمەندێکی ئاسایش بەناوی ( جوامێر عەزیز ڕەشید) شەهیدبوو و کارمەندێکی ترمان برینداربوو.

لە هیندستان ٦٣ کەس بە هەورە بروسکە گیانیان لەدەستدا
پێشت لە هیندستان ٦٣ کەس بە هەورە بروسکە گیانیان لەدەستدا
ترەمپ لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو
دواتر ترەمپ لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو
پەیوەندیدار