بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند، له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه بە نرخی فەرمی ده‌ست ده‌كات به فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران.
بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵیت کە له‌سەر راسپاردەی بانكی ناوه‌ندیی عێراق، له رۆژی دووشه‌ممه‌وە 15ی تهمموز دۆلار به نرخی فه‌رمی كه 132 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، به گه‌شتیاران ده‌فرۆشن.
بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گه‌شتیاران ده‌توانن له لقه‌كانی بانك له ناوچه‌ی كه‌رخ و ره‌سافه دۆلاریان به نرخی فه‌رمی ده‌ستبكه‌وێت.