وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دەبێت وەزارەتەكان لە 10ی هەموو مانگێكدا لیستی مووچەیان ئامادەبێت، هەر كاتێکیش بەغدا داوای لیستی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی تەمموز بکات دەینێرن بۆی.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە کەناڵ ٨ی راگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم لە پەیوەندییدان بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی كە هەن، حكومەتی هەرێم ئامادەیە هاوكاریی وەفدی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بكات كە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
وتیشی:” لیستی مووچەی مانگی تەمموز ئامادەیە و پێشتر بڕیاردراوە وەزارەتەكان لە 10ی هەموو مانگێكدا لیستی مووچەیان ئامادەبێت و لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دابەشكردنی مووچەدا و هەر كاتێك داوابكرێت لیستی مووچەی مانگی تەمموز بۆ بەغداد دەنێرێت”.
ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆش وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن ئەم هەفتەیە بەغدا مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت.