ئاسایشی هەولێر: کەسێکمان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ماڵی خەزور و ژنبراکەی دەستگیرکرد



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکرد کە بە دەستڕێژی گولـلەی هەڕەمەکی هێرشی کردبووە سەر ماڵی خەزور و ماڵی ژنبرایەکی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە، کە لە ڕێکەوتی 10ی مانگی (تەمموز/7) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە کاتی بەیانی هیرشی کردووەتە سەر ماڵی خەزوری لە قەزای عەنکاوە و ماڵی کوڕێکی خەزوری لە گەڕەکی ٥ی حەسارۆکی شاری هەولێر.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە کە تۆمەتبارەکە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەسڕێژی گولـلەی کردووەتە سەر ماڵی خەزوری و ژنبراکەی، هێرشەکانزیانی گیانی نەبووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار، دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە.

دەشڵێت:” هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت، یان لەسەر هەرکێشەیەکی کۆمەڵایەتی و بەهەر بیانویەک چەک بەکاربهێنێت و تەقەبکات لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێت و دەدرێت بەدادگا”.

“بەغدا هەرکاتێک داوای لیستی مووچەی مانگی تەمموز بکات دەینێرین”
پێت “بەغدا هەرکاتێک داوای لیستی مووچەی مانگی تەمموز بکات دەینێرین”
سوریا مەرجی بۆ تورکیا دانا
دوات سوریا مەرجی بۆ تورکیا دانا
پەیوەنیدر