دەیان کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرداگرتنی بڕی 35 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، بڕی(35) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە بـەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی 12ی7ی2024 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەچالاکییەکدا لەشاری دهۆك، توانییان تۆمەتبارێك بە (35) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە لەجۆری کریستاڵ دەستگیربکەن.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراوەو لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ بە کوێ گەیشتووە؟
پێت چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ بە کوێ گەیشتووە؟
52%ی ئەوانەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە عێراق وەردەگرن منداڵن
دوات 52%ی ئەوانەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە عێراق وەردەگرن منداڵن
پەیوەندیدار