بەهای دۆلار ڕوو لە بەرزییە



ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی، ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهای دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و تا ١٤٥ هەزار دینار دابەزی.

چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە ١٥١ هەزار دیناری عێراقی.

“لەگەڵ دراوسێکانمان پەیوەندییەکانمان پتەوتر دەکەین”
پێشت “لەگەڵ دراوسێکانمان پەیوەندییەکانمان پتەوتر دەکەین”
ئەم دەرمانانە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش
دواتر ئەم دەرمانانە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش
پەیوەندیدار