شەقامێکی سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت



لە سبەینێوە و بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک، بەشێکی شەقامی خزمەتگوزاریی مەلیک مەحمود دادەخرێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بڵاویکردووەتەوە کە لە سبەینێوە بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک شەقامی خزمەتگوزاریی مەلیک مەحمود لە ئاستی شەقامی ئیبراهیم ئەحمەد- دا بە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی وشەقامی (ئیبراهیم ئەحمەد-عەلوەی کۆن) بە ئاڕاستەی شەقامی خزمەتگوزاریی مەلیک مەحمود هەروەها یوتێرنی یەکتربڕی ئارام بە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بەربەستدەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەربەستکردنی شەقامەکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەی کۆتایی قیرتاوکردنی شەقامی (خزمەتگوزاریی مەلیک مەحمود)ە لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی (ئەندەرپاسی فاروق)دا.

شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەری وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

ملیاردەرە ئەمریکییەکان نیگەرانن لە کاندیدبوونی بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا
پێت ملیاردەرە ئەمریکییەکان نیگەرانن لە کاندیدبوونی بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا
جارێکی دیکە حە*ماس و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست رێککەوتن
دوات جارێکی دیکە حە*ماس و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست رێککەوتن
پەیوەندیدار