پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند کەسێکیان بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركرد.
ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگەی کوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كهبڕی یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری دزیبوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەدزی لێكراوه، بڕی( 1500000) یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو تمەۆتبارەکە کە لەدایکبووی 1996ە دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه.