سەرلەنوێ بایدن قسەکانی تێکەڵ کرد



جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە خۆی بۆ خوولی دووەمی سەرۆکایەتی کاندید کردووەتەوە، لە یەک ڕۆژدا دوو هەڵەی کرد.

بایدن لە میانی کۆبوونەوەکانی ناتۆدا، بە ئامادەبوونی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا باسی لە جەنگی ڕووسیا لە دژی ئەو وڵاتە کرد، بەڵام کاتێک ویستی زێلینسکی بانگ بکات بۆ پێشکەشکردنی وتەیەک وتی: فەرموون ئێوە و سەرۆک پوتن.

بایدن هەرزوو درکی بە هەڵەکەی کرد و بەر لەوەی مینبەری قسەکردنەکە چۆڵ بکات گەڕایەوە و بەسەرسوڕمانەوە وتی: پوتن! مەبەستم لەو کەسەیە کە شکست بە پوتن دەهێنێت کە ئەویش سەرۆک زێلینسکییە.

هەر هەمان ڕۆژ بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵاتەکەی و کامالا هاریسی جێگری کرد.

بایدن ویستی ستایشی کامالا هاریس بکات و بڵێت ئەگەر بۆ سەرۆکایەتی نەشیایە نەمدەکرد بە جێگری سەرۆک، بەڵام ئەوەشی تێکەڵ کرد و لە بری هاریس ناوی دۆناڵد ترەمپی ڕکابەری هێنا و وتی ترەمپم کردووە بە جێگری خۆم.

نەک هەر لە ناو کۆمارییەکان و دەنگدەرە بێلایەنەکانی ئەمریکا، تەنانەت لە ناو خودی دیموکراتەکانیشدا گومان لەسەر توانا و تەندروستی بایدنی تەمەن 81 ساڵ دروست بووە و داوا دەکەن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ بکشێتەوە و بە ئەستەمی دەزانن بتوانێت لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتوو بێت، بەڵام جۆ بایدن ئامادە نییە بکشێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
پێت پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند
ئەردۆغان ڕایگەیاند دەیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ سووریا ئاسایی بکەنەوە
دوات ئەردۆغان ڕایگەیاند دەیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ سووریا ئاسایی بکەنەوە
پەیوەندیدار