ئەردۆغان ڕایگەیاند دەیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ سووریا ئاسایی بکەنەوە



سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد کە هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا دەستپێکردووە.

ئەمرۆ هەینی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای ڕاسپاردووە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا کۆببێتەوە بۆ دەستپێکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا.

مانگی ڕابردوو سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندبوو، ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی بەدوور نازانێت بۆ ئەوەی یارمەتیی بدات بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

تورکیا لە دوای شەڕی ناوخۆی سووریا لە ساڵی 2011 پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا پچڕاند و پشتیوانی ئەو نەیارانەی کرد کە دەیانویست ئەسەد بڕووخێنن.

مانگی ڕابردووش میدیای سووریا بڵاویکردەوە کە عێراق نێوەندگیری دەکات بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەردۆغان و ئەسەد کە چاوەڕوان دەکرێت لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.

سەرلەنوێ بایدن قسەکانی تێکەڵ کرد
پێت سەرلەنوێ بایدن قسەکانی تێکەڵ کرد
داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
دوات داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار