ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت کە هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی هیزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەنیرێت و پاشان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەکات بە ناردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی: بە گەیشتنی پارەکە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی.
دوای زیاتر لە سێ مانگی، دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.