لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە هەولێر 12 کەس دەستگیرکران



پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستیان بەسەر چەندین پارچە چەك و تەقەمەنیدا گرت و 12 تۆمەتباریشیان دەستگیركرد كە بە شێوەیەكی نایاسایی مامەڵەیان بە كڕین و فرۆشتنی چەكەوە دەكرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت:”دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگاداركراینەوە كە لە شوێنێكی شاری هەولێر بە شێوەیەكی نایاسایی مامەڵە بە كڕین و فرۆشتنی چەكەوە دەكرێت، دەستبەجێ تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و پاش لێكۆڵینەوەیەكی ورد و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو شوێنە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، ئۆپەراسیۆنێكمان بۆ سەر ئەو شوێنە ئەنجامدا و توانیمان دەستبەسەر چەندین جۆر پارچە چەكدا بگرین”.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە: یەك قەناس، 18 دەمانچە، 9 كلاشینكۆف، 174 مەخزەنی چەك، زیاتر لە شەش هەزار فیشەكی جۆراوجۆر و چەندین كەلوپەلی سەربازیی تر و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل.

دەشڵێت:” لە ئۆپەراسیۆنەكەدا 12 تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە مامەڵەیان بە چەكی نایاساییەوە دەكرد، سەرجەم تۆمەتبارەكانیش بەپێی ماددەی 15ی چەك، دراونەتە دادگا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە”

رێڕەوی پاسکیل لە هەولێر دروست دەکرێت
پێت رێڕەوی پاسکیل لە هەولێر دروست دەکرێت
“بانکەکانی هەژماری من لە لایەن کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری پاشەکەوت گەرەنتی کراون”
دوات “بانکەکانی هەژماری من لە لایەن کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری پاشەکەوت گەرەنتی کراون”
پەیوەنیدر