حكومەتی هەرێم پشوویەكی هەڵوەشاندەوە



حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی ڕۆژی یەك شەممە 14ی تەمموزی هەڵوەشاندەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو، ١٤ ی ٧ ی ٢٠٢٤، پشووی فەرمی نییە و دەوام لە دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت.

هەڵوەشاندنەوەی ئەو پشووە لەكاتێكدایە، كە ساڵانی ڕابردوو ئەو ڕۆژە پشوو بووە لە خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی 14ی تەمموز نابێتە پشوو، چونكە لە یاسای پشووە فەرمییەكاندا ئەو ڕۆژە نەكراوە بە پشوو.

May be an image of text

شاخەوان عەبدوڵڵا: بەدڵنیاییەوە دەبێت پارێزگاری کەرکوک کورد بێت
پێت شاخەوان عەبدوڵڵا: بەدڵنیاییەوە دەبێت پارێزگاری کەرکوک کورد بێت
هەنگاوەکان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی دەستیپێکرد
دوات هەنگاوەکان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی دەستیپێکرد
پەیوەنیدر