وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پیاوێک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تووشیی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە و دەشڵێت: ئەو پیاوە بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵدا هەبووە.
دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕاگەیاند، پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ، کە خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و لە ماڵەوە ئاژەڵیان هەبووە و بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵەکان هەبووە، تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە و ئێستا لە شاری هەولێر چارەی پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە هەشتەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوونە لەم ساڵدا، کە لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت.
تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 9 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە، كە یەكێكیان خەڵكی كەركوك بووە و دوای چاكبوونەوەی ڕەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە و هاوكات 3 كەس لە سلێمانی و دوو كەس لە دهۆك و سێ كەس لە هەولێر.