لیستی مووچەی خانەنشینان ڕەوانەی بەغدا کرا



سەبارەت بە مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بەڕێوەبەرى ژمێریارى لە بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینى سلێمانى ڕایگەیاند، “لیستەکە ئامادەکراوە و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سارا حەمەنەجیب، بەڕێوەبەرى ژمێریارى لە بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینى سلێمانى بۆ میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی تەمموز ئامادەکراوە و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لیستی مووچەی خانەنشینان بۆ مووچەی مانگی تەمموز گۆڕانکاری تێداکراوە و هاوتای مووچەی خانەنشینانی عێراقە، هەروەها لیستێکی دیکەش کە هاوشێوەی مانگەکانی پێشووە، ئامادەکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کەمترین مووچەی خانەنشیان بەپێی یاسای خانەنشیانی عێراق 500 هەزار دینارە و بڕى 100هەزار دیناریشیان بۆ باشترکردنى بژێوى ژیانیان بۆ خەرجدەکرێت، بەڵام کەمترین مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان 220 هەزار دینارە، ئەگەر هاوتای بەغدا بکرێت ئەوا کەمترین مووچە 600 هەزار دینار دەبێت.

ڕۆژی 3ی تەمموزی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی لەگەڵ بەغدا پەسەندکرد.

با گفتوگۆكانی (ماستەرنامە) و (دكتۆرانامە)كان لەم ئافەتانە ڕزگار بكەین
پێت با گفتوگۆكانی (ماستەرنامە) و (دكتۆرانامە)كان لەم ئافەتانە ڕزگار بكەین
تەندروستی هۆشداری دەداتە خاوەنی فرۆشگاکان
دوات تەندروستی هۆشداری دەداتە خاوەنی فرۆشگاکان
پەیوەندیدار