وەزارەتی ناوخۆ لیستی ناوی پاڵێوراوانی بۆ دامەزراندن لە کارتی نیشتمانیی بڵاوکردەوە



وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوا لە پاڵێوراوانی دامەزراندن لە کارتی نیشتمانیی کفری دەکات لە کاتی دیاریکراودا سەردان بکەن و بە پێچەوانەوە مافیان دەفەوتێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانەی کە ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتیمانی کفری، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە ڕەچاوکردنی مەرجی تەمەن لە لایەن لیژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاریکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەر کەسێک لە سەرەی خۆیدا بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت.

یەکەم: دەرچووانی بەشی یاسا ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن:

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢١ کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (١ تا ژمارە ٧١) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو . لە کاتژمێر ٩ی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (٢) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن.

لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا

https://drive.google.com/…/1BCoiyo13bN4Qli0JMPe…/view…

دووەم: دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن بەم جۆرەی خوارەوە ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن: رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/٢٢ کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (١ تا ژمارە ١٣٣) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو لە کاتژمێر ٩ی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (٢) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن .

– لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر ، پەیوەندیەکان و گەیاندن:

https://drive.google.com/…/1BK…/view…

بۆ ئەم مەبەستە پاڵێوراو پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت:

١_ وێنەی ڕەسەن لە کارتی نیشتیمانی.

٢_ وێنەی ڕەسەن لە کارتی زانیاری.

٣_ وێنەی رەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەچوون بە نمرەوە.

٤_ تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بسەلمێنێت کە کوڕ یان کچی شەهیدانی سەربەرزی کوردستانن.

داوای هاوتاکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت لەگەڵ بەغدا
پێشت داوای هاوتاکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت لەگەڵ بەغدا
“ئەنجامدانی حەج و عومرە بووەتە کێبڕکێ”
دواتر “ئەنجامدانی حەج و عومرە بووەتە کێبڕکێ”
پەیوەندیدار