پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی باشووری هەرێمیش ئەگەری کەمێک خۆڵبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و پلەی گەرماش بە گشتى کەمێک بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 45

سلێمانی : 42

دهۆک : 44

کەرکووک : 48

هەڵەبجە : 44

زاخۆ : 45

سۆران : 42

حاجی ئۆمەران : 33

گەرمیان : 49

گولەر: پشتێنەیەکی ئەمنی بە قووڵایی 40 کیلۆمەتر لە عێراق دروست دەکەین
پێت گولەر: پشتێنەیەکی ئەمنی بە قووڵایی 40 کیلۆمەتر لە عێراق دروست دەکەین
وەزارەتی شارەوانی: کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەبێت
دوات وەزارەتی شارەوانی: کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەبێت
پەیوەنیدر