وەزارەتی شارەوانی: کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەبێت



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر چاککرایەوە و لە نزیکترین کاتدا ئاوی خواردنەوە دەگاتە ماڵان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای شکانی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر، لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێردا، بۆرییەکە چاكکرایەوە و وێستگەکە کەوتەوەکار.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نزیکترین کاتدا ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە ئەو ماڵانەی بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە کێشەی کەمئاویان بۆ دروستببوو.

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێشت پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
جبوری خانەنشین کرا و ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک کۆدەبێتەوە
دواتر جبوری خانەنشین کرا و ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار