جبوری خانەنشین کرا و ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک کۆدەبێتەوە



بڕیارە ئەمڕو ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و یاریدەدەری پارێزگاریش دەڵێت ڕاکان جوبری خانەنشین کراوە و “من پارێزگەکە بەڕێوەدەبەم”.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام بەڕێوەبچێت بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە ئیدارییەکان.

هەرچەندە دەبێت لە یەکەم دانیشتندا سەرۆکی ئەنجومەن و پاشان پارێزگار دەستنیشان بکرێن، بەڵام تا ئێستاش لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک دەڵێن ڕێککەوتن لەسەر پارێزگار نەکراوە، ئەمەش ئەگەری ئەوە دەهێنێتە پێشەوە کە دانیشتنەکە بە کراوەیی بهێڵرێتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، عەلی حەمادی، یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە، ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەت بە هۆی تەواوکردنی تەمەنی یاساییەوە، خانەنشین کراوە و “بە پێی یاسای من ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی پارێزگە بەڕێوەدەبەم تا ئەو کاتەی ڕێنماییمان پێ دەگات”.

دوێنی ڕاکان جبوری سوێندی یاسایی خوارد و وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەکە دەستبەکاربوو.

وەزارەتی شارەوانی: کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەبێت
پێت وەزارەتی شارەوانی: کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەبێت
مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دوات مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار