مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت



دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بەردەوامە، ئەمڕۆ چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک مووچەکانیان وەردەگرن.

بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران کە ڕۆژی سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ ڕۆشنبیری و لاوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مووچە وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لیستی مووچەکە وەزارەتی کارەبا، سەرۆكایەتی پەرلەمان، هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەی تێدا نییە.

جبوری خانەنشین کرا و ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک کۆدەبێتەوە
پێت جبوری خانەنشین کرا و ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک کۆدەبێتەوە
“دەست بە وردبینی میلاک و مووچەی سەربازی و مەدەنی کرا”
دوات “دەست بە وردبینی میلاک و مووچەی سەربازی و مەدەنی کرا”
پەیوەنیدر