وەزیری بەرگری تورکیا مەودای دروستکردنی پشتێنەی ئەمنی لەناو خاکی عێراق و سوریا دیاریکرد و دەڵێت”40 کیلۆمەتر پشتێنەی ئەمنیمان دەبێت”.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری پۆلیتیکۆ وتویەتی، سورن لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوی ئەمنی بە درێژایی سنوورەکانیان لەگەڵ عێراق و سوریا، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەمان.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کارەکانمان بەردەوامین و پێداگرین لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوێکی ئەمنی بە قووڵایی ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر بە درێژایی سنوورەکان لەگەڵ عێراق و سوریا.
ڕوونیشیکردەوە، ئۆپراسیۆنەکانیان لە عێراق و سوریا بەردەوامە و درێژەی دەبێت بۆ پاککردنەوەی نەیارەکانیان لەو سنورانە.