شارەزایەكی كەشنسای پێی وایە، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ئاساییە و “هاوین بە گەرما ناسراوە و پێویست بە گەورەكردن ناكات”.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە چوار شەممە تاوەکو ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرمی چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە، تەنها لە ناوچەکانی دەورووبەری دەریاچەی حەمرین ئەگەرهەیە پلەکانی گەرمی بگاتە نزیک 50° پلە، ناوچەکانی تری گەرمیان ئەگەر هەیە بگاتە نێوان 56 تا 48 پلە.
وتیشی، “وەرزی هاوین بە وەرزی گەرما ناسراوە و هەزاران ساڵە هەروابووە و پێویست بە هۆشداری و گەورەکردنەوە ناکات”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سێ هەفتەیەی ماوە لەم مانگە واتە مانگی تەمموز هیچ شەپۆلێکی گەرمای توند لەئارادا نییە و پلەکانی گەرمی وەرزی هاوینی ئاسایی جێگیردەبن.