پارێزگاری نەینەوا: بەم زووانە كێبڕكێی هەرێمی كوردستان دەكەین



پارێزگاری نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، بەم زووانە كێبڕكێی هەرێمی كوردستان دەكەین و دەشڵێت: زۆرینەی پزیشكەكانی كوردستان و لەندەن و كەنداو خەڵكی نەینەوان.

عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەم زووانە كێڕكێی هەرێمی كوردستان دەكەین لە زۆربەی بوارەكاندا.

ڕاشیگەیاند، زۆرینەی پزیشكەكانی كوردستان و لەندەن و كەنداو لە ڕۆڵەكانی خەڵكی نەینەوان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گروووپە چەكدارە تیرۆريستییەكان 3600 بێدیان لە نەخۆشخانەكانی نەینەوا لەناوبردووە و شارەكە تووشی كاولكارییەكی گەورە بووە و بەهۆیەوە 72 پرد و بەرزەپرد و نزمەپرد خاپووركراون.

ئاشكراشی كردووە، نەینەوا یەكەمە لەسەر ئاستی عێراق بۆ بنیاتنانی خوێندنگەكان، كە نزیكەی 600 باڵەخانە بنیاتنراون و هاوكات بنیاتنانی 10 نەخۆشخانە لە یەك كاتدا كاریان تێدا دەكرێت.

 

شارەزایەكی كەشناسی: هیچ شەپۆلێکی گەرمای توند لەئارادا نییە
پێت شارەزایەكی كەشناسی: هیچ شەپۆلێکی گەرمای توند لەئارادا نییە
میساقی “شەرەف” خرایە بەردەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان
دوات میساقی “شەرەف” خرایە بەردەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان
پەیوەنیدر