بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ نیوەی کوڵان لە چەند پارێزگایەک سبەینێ کرایە پشوو.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، سبەینێ پێنج شەممە هەریەک لە پارێزگاکانی بەسرە، دیوانیە، زیقار، نەینەوا، میسان، موسەنا، واست، بابل بڕیاریاندا دەوامی فەرمی بۆ سبەی پێنجشەممە ڕابگرن.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کەشناسی عێراق پێشتر هۆشداریی دابوو لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ 50 پلە و لە هەندێک پارێزگا بۆ سەرو 50 پلە.
لەبەر ڕؤشنایی ئەو پێشبینیانە سەرجەم ئەو پارێزگایانە بڕیاریاندا سبەینێ لە دام و دەزگاکانیاندا پشووی فەرمی ڕابگەیەنن.