وەزارەتی پەروەردە پێدانی دوو نمرەی بە خوێندکارانی پۆلی 12 ڕاگەیاند لە تاقیکردنەوەی ئینگلیزیدا.
ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سەرجەم بەشداربووانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ئامادەیی لە تاقیکردنەوەی وانەی ئینگلیزی دا دوو نمرەیان پێدەدرێت.
بەپێی بڵاوکراوەکە، پێدانی ئەو دوو نمرەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە یەکێک لە وەڵامی پرسیارەکاندا هەڵەی تایپ هەبووە یەکێک لە وەڵامەکان پیتی S کراوە بە C ، لە وشەی practiced.
جێی باسە هەفتانە دوو تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت، و وەزارەتی پەروەردە دوابەدوای تاقیکردنەوەکان وەڵامی دروستی پرسیارەکان بلاودەکاتەوە.