شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت



بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شایستەداراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی نیسان خەرجبکرێت.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە شایستە داراییەکانی مانگی نیسانی 2024 ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ڕێنماییەکانی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250 بۆ 350 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش بڕی 250 بۆ 400 هەزار دینار خەرجدەکرێت.

دابەشکردنی شایستەداراییەکانی وانەبێژان لە کاتێکدایە، نزیکدەبینەوە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموز، بەڵام هێشتا شایستەداراییەکانی مانگی نیسان دابەشنەکراوە.

هاوکات ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان37 هەزارە، ماوەی چەندین ساڵە چاوەڕوانی حکومەتی هەرێم دەکەن بۆ دامەزراندن.

لووتکەی ناتۆ بە بەرز ڕاگرتنی ٧٥هەمین ساڵیادی هاوپەیمانيیەکە دەستیپێکرد
پێت لووتکەی ناتۆ بە بەرز ڕاگرتنی ٧٥هەمین ساڵیادی هاوپەیمانيیەکە دەستیپێکرد
بارزانی و سودانی دەربارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گفتوگۆیان کرد
دوات بارزانی و سودانی دەربارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گفتوگۆیان کرد
پەیوەندیدار