هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو بکەن



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، “گرفتەکان چارەسەربوون، دەتوانن سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو بکەن”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو ئاسایی بۆتەوە، دەتوانن لە ئێستاوە سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو بکەن بۆ ڕایکردنی ئیش و کارەکانیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتییانی ئاگادارکردەوە، کە بەهۆی چەند گرفتێك و نوێکردنەوەی بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو بۆ ماوەیەکی کاتی کارەکان ڕادەگیرێن.

سزای لەسێدارەدان بۆ هاوسەرەکەی بەغدادی دەرکرا
پێت سزای لەسێدارەدان بۆ هاوسەرەکەی بەغدادی دەرکرا
١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
دوات ١٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
پەیوەندیدار