دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامە



سەرباری دابەزینی ئاستی ئەمبارەکانی ئەمریکا، بەڵام هێشتا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرەو دابەزین دەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 33 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 81 دۆلار و 15 سەنتە.

لە سەرەتای هەفتەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرەو داکشان دەچێت و لە ڕۆژی دووشەممەوە زیاتر لە دوو دۆلار دابەزیوە.

هەرچەندە داتاکانی ئەمریکا ئاماژە بە کەمبوونەوەی ئاستی نەوتی ئەمبارکراوی وڵاتەکەش دەدەن، بەڵام تا ئێستا نرخی نەوت لە ئاستێکی نزمدا ماوەتەوە.

پلەی گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50
پێشت پلەی گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50
ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار