هاتووچۆی هەڵەبجە بۆ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لە 10 تاوەكو 18ی تەمموزی 2024 ناو تۆماركردن بۆ كڕینی تابلۆی ژمارە نایاب دەستپێدەكات.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت:”بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە 10 تاوەكو 18ی تەمموزی 2024، رۆژانە لە كاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی تاوەكو كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستدەكات بە ناو تۆماركردن بۆ ئەوكەسانەی خوازیارن تابلۆی ئۆتۆمبێل بەپێی رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022 بكڕن”.

دەشڵێت:”هاووڵاتی دەبێت خۆی ئامادەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیمان و كارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی پێبێت، هەروەها پێویستە ئەو كەسەی خوازیاری ناو تۆماركردنە پێشتر تابلۆی ئۆتۆمبێلی بۆ دەرنەچووبێت بەناوی خۆی یان لەسەر ژمارە مۆبایلەكەی”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەموو ئەو ناوانەی لە ماوەی دیاریكراودا تۆماردەكرێن، هیچ جیاوازییەك نییە لەوەی یەكەم رۆژ یاخود كۆتا رۆژ تۆماركرابێت و بەیەكەوە هەموویان دەچنە ناو سیستمەكە و دەتوانن كێبركێ بكەن لەسەر ژمارەكەی خۆیان”.

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
پێشت ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
سودانی: لایەنەکان گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک
دواتر سودانی: لایەنەکان گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکووک
پەیوەندیدار