نرخی دۆلار دابەزی



دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی و هاتەوە خوار 150 هەزار دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار دابەزینی تۆماركردووە و ئێستا 100 دۆلار بە 149 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە نزیكەی 151 هەزار دینار و دوێنێ-ش كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سەرتاسەری عێراق مانگرتنیان دژی سیاسەتی بانكی ناوەندی ڕاگەیاند.

بڕیاری پێدانی 20 ملیۆن دینار قەرز بە هاووڵاتیان درا
پێت بڕیاری پێدانی 20 ملیۆن دینار قەرز بە هاووڵاتیان درا
شەپۆلی بەتینی گەرما هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلی بەتینی گەرما هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار