لیستی مووچە فەرمانبەرانی چەند شوێنێكی تێدانییە



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی 6ی بڵاوكردەوە، كە وەزارەتێك و سەرۆكایەتییەك و هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەی تێدا نییە.

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، سبەینێ‌ چوار شەممە ٢٠٢٤/٧/١٠ بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٧/١١، بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.

ئاشكراشی كردووە، (وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمان) لەخشتەکەدا نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە.

هاوكات، خشتەكە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی تێدا نییە و بەوەش تا ئێستا دوو مووچەی مانگەكانی (5 و 6)ی ئەو هێزانە دابەش نەكراوە.

پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەردەكات
پێشت پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەردەكات
لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
دواتر لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار