لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا



دوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 6ى وەزارەت و فەرمانگەكانی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە، كە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی ٤٢١ ملیار و ٧٦٠ ملیۆن دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستیپێکرد.

لیستی مووچە فەرمانبەرانی چەند شوێنێكی تێدانییە
پێت لیستی مووچە فەرمانبەرانی چەند شوێنێكی تێدانییە
بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە نقوم بوو
دوات بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە نقوم بوو
پەیوەندیدار