پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەردەكات



وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا به‌پێدانی 5 نمره‌ بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی پۆلی یه‌كه‌م تا پێنجەمی بنه‌ڕه‌تی و پۆله‌ ناكۆتاكانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ په‌یمانگه‌ پیشه‌ییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م لقه‌كانیان و په‌یمانگاكانی هونه‌ره‌ جوانه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ بڕیارێكدا، كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی “جگە لە هەرێمی كوردستان” كردووە ئاماژەی بەوەكردووە، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بڕیاریداوه‌ به‌پێدانی5 نمره‌ به‌سه‌رجه‌م خوێندكارانی پۆلی یه‌ك تا پێنج-ی بنه‌ڕه‌تی و پۆله‌ ناكۆتاكانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی واته‌ (یه‌ك و دوو)ی ناوه‌ندی و (چوار و پێنج) ئاماده‌یی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ پیشه‌ییه‌كان و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان.

بڕیاریش دراوه‌ ڕێگه‌ بدرێت به‌ به‌شداریكردنی خوێندكارانی پۆلی یه‌ك تا چواری بنه‌ڕه‌تی له‌ خوولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان، كه‌ له‌ سه‌رجه‌م وانه‌كان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ده‌رنه‌چوون.

ئاسایشی هەولێر لەسەر ڕووداوەكەی كۆمپانیای كار هاتەدەنگ
پێت ئاسایشی هەولێر لەسەر ڕووداوەكەی كۆمپانیای كار هاتەدەنگ
لیستی مووچە فەرمانبەرانی چەند شوێنێكی تێدانییە
دوات لیستی مووچە فەرمانبەرانی چەند شوێنێكی تێدانییە
پەیوەنیدر