پشووی هاوینەی پەرلەمانتاران كۆتایی هات



پشووی وەرزی یەکەمی پەرلەمانی عێراق، كە بە پشووی “هاوینە” ناسراوە کۆتایی هات و بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكان دەستپێبكەنەوە و ژمارەیەك پڕۆژە یاساش لەسەر ڕەفەكانی پەرلەمانن و چاوەڕێی دەرچوواندن دەكەن.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە، 9ـی تەمموزی 2024، پشووی وەرزی یەکەمی یاسادانانی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات، کە زیاتر لە یەک مانگی خایاند.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەستپێبكەنەوە و لەئێستادا ژمارەیەک ڕەشنووس و پێشنیازی یاسا لەسەر ڕەفەمانی پەرلەمان و لیژنە جۆراوجۆرەكانی پەرلەمانن و چاوەڕێی دەرچوواندن دەكەن.

لە مادەی 22 لە پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، ساڵانە پەرلەمان دوو وەرزی یاسادانانی هەیە، کە هەر وەرزێکی چوار مانگە و دوو مانگ پشوو. هەموو ساڵێک وەرزی یەکەم لە یەکی ئادار تاوەکو 30ی حوزەیران دەبێت و دواتر پشووی هاوینەیە (مانگی 7 و 8) بۆ دوو مانگ تاوەكو 1ی ئەیلول؛ وەرزی دووەمیش لە یەکی ئەیلول تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەم و دواتر دوو مانگ (مانگی 1 و 2) پشوو دەبێت، بەڵام لە ئێستادا بە بڕیارێك پشووەكان بۆ یەك مانگ كەم كراونەتەوە.

 

بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە نقوم بوو
پێت بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە نقوم بوو
كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
دوات كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار