وەزارەتی دارایی: پارەی مووچە گەیشت



بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی ئەمرۆ بەشێکی دیکە لە پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڕی ٤٢١ ملیارو ٧٦٠ ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

ئاماژەی بەوەکرد، کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٤٢١،٧٦٠،٠٠٠،٠٠٠ ) چوار سەد و بیست و یەک ملیارو حەوت سەدو شەست ملیۆن دینار وەک بەشێک لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هاوکات ڕۆژی ٤ی تەمموز بەشێک لە پارەی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان، خانەنشینانی شارستانی و سەربازی مووچەکانیان وەرگرت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی ئایار و حوزەیران-یان وەرنەگرتووە و دیار نییە کەی مووچەکانیان دابەشدەکرێت.

لەوبارەیەوە وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی وردبینی بەغدا سەردانی وەزارەتەکەی و هێزەکانی 70 و 80 دەکات و ئەوەشی خستەڕوو کە لەم ڕۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.

دوو ڕۆژ پشووی فه‌رمی ڕاگەیەنرا
پێت دوو ڕۆژ پشووی فه‌رمی ڕاگەیەنرا
مەراسیمی دەرچووانی ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەڕێوەچوو
دوات مەراسیمی دەرچووانی ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەڕێوەچوو
پەیوەنیدر